لەناو بازاڕی هەولێر هاتووچۆ بە ئۆتۆمبێل بێ بەرانبەرە

 

لە دوای ئەوەی لە چوارچێوەی بەرەنگاربوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا ،  بڕیار درا بەشێک لە بازار و مۆڵەکان بکرێنەوە ، بۆ بەردەوامی خۆپاراستن لە شوێنە گشتییەکان ، شارەوانی و پارێزگای هەولێر بڕیاری دا بە دابین کردنی ئۆتۆمبێلی کارەبایی بۆ هاتووچۆی هاووڵاتیان بێ بەرانبەر لە ناو بازاری هەولێر ، چونکە هاووڵاتیان  بۆیان نییە بە ئۆتۆمبێلی خۆیان سەردانی بازنەیەکی دیاری کراوی ناو بازاڕی هەولێر بکەن .

 

هەر لەم چوارچیوە ڕێکارەدا لە ئیستادا 15 ئۆتۆمبێلی کارەبایی لە ناو بازار دابین کراوە بۆ هاتووچۆی هاووڵاتیان بێ بەرانبەر و لە ئەمڕۆوە ئۆتۆمبێلەکان دەستیان بە کار کردووە بۆ کارئاسانی هاتووچۆی هەموو ئەو کەسانەی سەردانی ناو بازاڕی هەولێر دەکەن

 

Back to top button