ره‌وتی سه‌در داوا ده‌كات عادل عه‌بدولمه‌هدی و به‌رپرسانی باڵای عێراق دادگایی بكرێن

دوای ئه‌وه‌ی عادل عه‌بدولمه‌هدی ده‌ستی له‌كاركێشایه‌وه‌ كابینه‌ی نوێی حكومه‌تی عێراق پێكهات، ره‌وتی سه‌در به‌ سه‌ركردایه‌تی موقته‌دا سه‌در داوا ده‌كات كه‌ سه‌رۆك وه‌زیرانی پێشوو به‌رپرسه‌ باڵاكانی دادگایی بكرێن.

میدیاكانی نزیك له‌ سه‌در رایانگه‌یاندووه‌ كه‌ ره‌وتی سه‌در داوا ده‌كات حكومه‌تی كازمی رێگه‌نه‌دات عادل عبدالمه‌هدی وبه‌رپرسه‌ باڵاكانی حكومه‌ته‌كه‌ی گه‌شت بكه‌ن بۆ ده‌ره‌وه‌ی عێراق تا ئه‌و كاته‌ی دۆسیه‌ی گه‌نده‌ڵی وكوشتنی خۆپیشاندانیان له‌سه‌ر یه‌كلایی ده‌بێته‌وه‌.

شایه‌نی باسه‌ دوای ده‌ست به‌كاربوونی مسته‌فا كازمی وه‌ك سه‌رۆك وه‌زیران، عادل عه‌بدولمه‌هدی سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق له‌گه‌ڵ خێزانه‌كه‌ی به‌ره‌و وڵاتی به‌فه‌رنسا به‌ڕێكه‌وتن.

Back to top button