رۆژی دووشه‌ممه په‌رله‌مانی كوردستان میواندری وه‌زیری ته‌ندروستی ده‌كات
دوای ئه‌وه‌ی هه‌فته‌ی رابردوو په‌رله‌مانی كوردستان بانگهشتی وه‌زیرانی خوێندنی باڵا‌و وه‌زیری په‌روه‌رده كرد بۆ گفت‌و گۆ كردن له باره‌ی ه‌وشی خوێندن له هه‌رێمی كوردستان بڕیاری رۆژی دووشه‌ممه بانگهێشتی د. سامان بەرزنجی وەزیری تەندروستی حكومەتی هەرێم بكات، بۆ ئەوەی روونكردنەوە لەبارەی دۆخی تەندروستی هەرێم بدات بە پەرلەمانتاران.
مونا قاهوەچی سكرتێری پەرلەمانی كوردستان لەو بارەوە رایگەیاند، ڕۆژی دووشەممە پەرلەمانی كوردستان كۆدەبێتەوە و تێیدا میوانداری وەزیری تەندروستی دەكات بۆ ئەوەی ڕوونكردنەوە و زانیاری لەبارەی نەخۆشی كۆرۆنا و دەستپێكردنەوەی دەوامی فەرمانگەكان بدات.
سكرتێری پەرلەمانی كوردستان راشیگەیاند، مەبەست لەبانگهێشتكردنی وەزیری تەندروستی بۆ ئەوەیە، ڕوونكردنەوە و زانیاری پێویست بدات لەبارەی نەخۆشی كۆرۆنا و دەستپێكردنەوەی دەوامی فەرمانگەكان، بۆ ئەوەی بزانین دۆخی هەرێمی كوردستان لەئاست ئەو نەخۆشیە چۆن تێپەر دەبێت.