كچێكی كوردی خه‌لكی سلێمانی له سوید به‌هۆی كۆرۆنا گیانی له ده‌ستدا
دوای بڵاوبوونه‌وه‌ی ڤایرۆسی كۆرۆنا له جیهاندا له ئێستادا كۆرۆنا به‌رده‌وامه له بڵاوبوونه‌وه‌ی زیاتر له چوار ملیۆن كه‌س تووشی ڤایرۆسه‌كه بوونه له‌سه‌رتا سه‌ری جیهان، نزیك به سێ سه‌د هه‌زار كه‌سیش گیانیان له ده‌ستداوه سه‌رباری گرتنه به‌ری رێككاری توندی قه‌ده‌غه‌ی هاتوچۆ به‌ڵام سوید رێككاری جیاوازتر له هه‌موو وڵاتانی جیهانی گرته‌به‌ر.
قه‌ده‌غه‌ی هاتوچۆ دابڕینی خه‌لكی له یه‌كتری به سه‌ركه‌وتوو ترین رێگا داده‌نرێت بۆ رێگری له كۆرۆنا به‌ڵام سوید ئاماده نه‌بوو كه قه‌ده‌غه‌ی هاتوچۆ رابگه‌یێنێت به جۆرێك داوای له هاوڵاتیان كرد كه كار له‌سه‌ر تاك پارێزی خۆ پارێزی بكه‌ن.
له ئێستادا رۆژانه ژماره‌ی تووشبوان به ڤایرۆسی كۆرۆنا له وڵاتی سوید به‌رز ده‌بێته‌وه، ژماره‌ی ئه‌وانه‌ی به هۆی ڤایرۆسه‌كه‌ش گیانیان له ده‌ستداوه نزیك بووه‌ته‌وه له 4000 هه‌زار كه‌س.
به‌پێی زانیاریه‌كانی ده‌زگای میدیایی خواكوڕك له ئێستادا ژماره‌یه‌كی زۆری كوردانی دانیشتوی ئه‌و وڵاته تووشی ڤایرۆسه‌كه بوونه، به‌ڵام ئه‌مڕۆ یه‌كه‌م كورد له‌و وڵاته به كۆرۆنا گیانی له ده‌ستدا.
خواكوڕك زانیویه‌تی كه ئه‌مڕۆ کچێکی کوردی خەڵکی شاری سلێمانی بەناوی (سۆنیا سالار محەمەد) کە تەمەنی (٢٣ ساڵ)ە، لەسوید بەهۆی ڤایرۆسی کۆرۆناوە گیانی لەدەستدا