كازمی و وه‌زیری دارایی عێراق له كۆبوونه‌وه‌دان له باره‌ی مووچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێم

دوای ئه‌وه‌ی حكومه‌تی عێراق مووچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێمی كوردستانی بڕی له‌گه‌ڵ ده‌ست به‌كار بوونی كابینه‌ی نوێی عێراق، له ئێستادا هه‌وڵه‌كان چڕكراونه‌ته‌وه بۆ چاره‌سه‌ر كردنی كێشه‌كانی نێوان هه‌ولێر به‌غدا بۆ ئه‌م مه‌به‌سته سەرۆک وەزیران و وەزیری دارایی عیراق لە کۆبوونەوەدان و پرسی مووچە و کێشەکانی هەرێمی کوردستان تاوتوێ دەکەن.
به پێی زانیاری میدیا عێراقیه‌كانی مستەفا کازمی، سەرۆک وەزیرانی نوێی عیراق لەگەڵ عەلی عەلاوی، وەزیری داراییدا لە کۆبونەوەدان و پێکەوە کۆی ئەو کۆبونەوانە تاوتوێ دەکەن کە شاندەکەی ھەرێم لەگەڵ بەغدا ئەنجامی داوە هه‌روه‌ها پێشنیازەکانی ھەرێم بۆ بەغدا و چۆنێتی چارەسەرکردنی مووچەی فەرمانبەرانی ھەرێم تاوتوێ دەکەن.
لە چەند رۆژی رابردوودا، ئەحمەد سەفار، بڕیاردەری لیژنەی دارایی لە پەرلەمانی عیراق رایگەیاند: “شاندی هەرێم و بەغدا لەبارەی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی كوردستانەوە ئەنجامەكانیان كردووەتە راسپاردە و داویانەتە سەرۆك وەزیرانی تازە، بۆ ئەوەی بڕیاری لێبدات، بەپێی پێشبینیی ئێمەش، كازمی بڕیاری ناردنی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم دەدات”.