دوایین زانیاری لە سەر شەڕەکەی پەکەکەو جەندرمە لە کانی ماسی
بە پێی ئەو هەواڵانەی ئاراستەی دەزگای میدیایی خواکوڕک کراوە ، لە شەڕەکەی ئەمڕۆی کانی ماسی لە نێوان چەکدارانی ” پەکەکە” و جەندەرمەکانی تورکیا هەر دوولا کوژراوو برینداریان هەیە .
زانیارییەکان باس لەوە دەکەن تا ئێستا لە ئاکامی ئەو تێکهەچوونەدا ٨ چەکداری پەکەکە و بەرپرسێکی باڵای ئەو پارتە کوژراوە .
هاوکات باس لەوە دەکرێت دووکەسیش لە جەندەرمەی تورکی کوژراون و زیاتر لە ٦ کەسیشیان لێ بریندار بووە .