پسپۆڕێکی فەڕەنسی: بەو نریکانە کۆڕۆنا لەناو دەچێت
لەگەڵ ئەوەی زۆر لەوڵاتانی جیهان و چەند بەرپرسێکی رێکخراوی تەندروستی جیهانی هۆشداری لە هاتنی شەپۆلی دووەمی کۆرۆنا دەدەن، زانایەکی فەرەنسی ڕایدەگەیێنێت کە کۆڕنا شەپۆلی دووەمی نیە، بەم زوانە لە ناو دەچێت.
دیدییه رائولی پسپۆڕی فتەڕەنسی له ڤیدیۆیه‌كدا، كه له ئه‌كاونتى خۆى له تۆڕى كۆمه‌ڵایه‌تى تویته‌ر بڵاویكردوه‌ته‌وه، باس له‌وه‌ده‌كات، ڤایرۆسى كۆرۆنا به‌شێوه‌یه‌كى به‌رچاو له‌سه‌رئاستى جیهان پاشه‌كشه ده‌كات و پێشبینیده‌كرێت توشبوى زۆر تۆمار نه‌كرێت، به‌جۆرێك قه‌یرانه‌كه له جیهاندا كۆتایى پێبێت.
رونیشیكردوه‌ته‌وه، سه‌رجه‌م پێشهاته زانستییه‌كان به‌و ئاراسته‌یه‌ن، كه ڤایرۆسه‌كه به‌ره‌و كۆتایى ده‌چێت، هه‌رچه‌نده له‌ملا و لا حاڵه‌ت ده‌بێت، به‌ڵام چیتر شه‌پۆلى وه‌ك ئه‌وه‌ى پێشتر نابینرێت و داینامیكى په‌تاكه به‌شێوه‌یه‌كى گه‌وره پاشه‌كشه‌ى كردوه.
ئه‌و پێشبینییه‌ی پسپۆڕه فه‌ره‌نسییه‌كه له‌كاتێكدایه پێشتر رێكخراوى ته‌ندروستى جیهانى و چه‌ندین ناوه‌ند و پێگه‌ى پزیشكى و شاره‌زا جهختیانكردوهتهوه، كۆرۆنا بۆ هه‌میشه له‌گه‌ڵ مرۆڤایه‌تیدا ده‌مێنێته‌وه و له‌ناوناچێت. هۆشداریش ده‌ده‌ن له رودانى شه‌پۆلى دووه‌م و سێیه‌م و پێشیانوایه شه‌پۆلى دووه‌م زۆر كوشنده‌تر ده‌بێت.