پارێزگاری دهۆك: لاهور شێخ جه‌نگی كۆبوونه‌وه له‌گه‌ڵ ژماره‌یه‌ك له به‌شداربووه‌كانی خۆپێشاندەرانی دهۆك كردووە
پارێزگاری دهۆك لە كۆنفراسێكی رۆژنامەوانیدا لەبارەی خۆپێشاندانەكەی پارێزگای دهۆك رایدەگەێنێت”خۆپیشاندانه‌كه‌ی رۆژی شه‌ممه‌ی رابردووی شاری دهۆك هیچ زۆرینەی خەڵكەكەی سیاسی بوونە و مامۆستا نەبوونە”.
فەرهاد ئەتروشی پارێزگاری دهۆك لە كۆنگرەی رۆژنامەوانی دا راشی گەیاندووە”ئه‌ندامانی یه‌كگرتوو، یه‌كێتی و گۆڕان به‌شێوه‌یه‌كی فراوان به‌شداری خۆپیشاندانه‌كه‌یان كردووه، به‌ڵكو ئاماده‌كاری و كۆبوونه‌وه‌یان بۆ كردووه و له‌لایه‌ن خودی لاهور جه‌نگی كۆبوونه‌وه له‌گه‌ڵ ژماره‌یه‌ك له به‌شداربووه‌كان كرا‌وه، هەروەها دەشلێت”ئه‌گه‌ر ئه‌و لایه‌نانه ده‌یانه‌وێت گۆڕانگاری بكه‌ن ئه‌و پێویسته به‌رێگای دیموكراسی وه‌كو هه‌ڵبژاردن بكه‌ن، نه‌ك په‌نابردنه به‌ر توندوتیژیی
هەروەها فەرهاد ئەتروشی دەشلێت”دهۆك ئه‌گه‌ر خاوه‌نێکی هه‌بێت پارتییه و با كه‌س خه‌ون به‌وه‌وه نه‌بینێت خۆی بكاته خاوه‌نی دهۆك”.