بەڵگەنامەی نوێی تاوانەکانی داعش لە لایەن ( یو ئێن ) هەڵدەدرێتەوە

 

 

لەو بەڵگەنامانەدا ، ، تۆماری زیاتر لە 2 ملیۆن پەیوەندی تەلەفونییە لە ساڵی 2014 دا ، ئەمەش دۆسیەکانی  تاوانبارانی داعش، زیاتر تۆکمە و بەهێز دەکات.

 

 

لەمبارەوە تیمێکی لێکۆڵەری  سەر بە نەتەوە یەکگرتووەکان ئاماژە بەوە دەکات بەرەوپێشچوونێکی بەرچاویان  بەدەست هێناوە  لە کۆکردنەوەی و بەڵگەی نوێ لە عێراق لەسەر ئەو تاوانانەی چەکدارەکانی  تێرۆریستی دەوڵەتی ئیسلامی لە بەرامبەر ئێزدییەکان ئەنجامیان داوە .

 

هاوکات ئەو  تیمە باس لە  پێشکەوتنێکی بەرچاو دەکات لە بارەی دۆسیەی  کۆمەڵکوژی خوێندکاران و سەرباز و خەڵکی سیڤیل لە ئەکادیمیای هێزی ئاسمانی تکریت کە لە مانگی 7ی ساڵی 2014دا ڕوویدابوو، هەروەها ئاشکرای  بەڵگەی زۆریشی کەوتۆتە بەردەست لەسەر ئەو تاوانانەی داعش لە موسڵ کردوویەتی لە ساڵی 2014 تا ساڵی 2016.

 

بە پێی سەرچاوەی هەواڵ  لە 6 مانگی داهاتوودا تیمی لێکۆڵینەوە بەردەوام دەبێت لە ئەرکەکانی خۆی لەگەڵ حکومەتی عێراقدا و سوود وەردەگرێت  بە ئامانجی دەستپێکردنی پرۆسەکان لەسەر بنچینەی ئەو بەڵگانەی تیمەکە کۆیانکردۆتەوە و دەتوانن تاوانەکان بسەلمێنن .

Back to top button