١١٦ وڵاتی جیھانی داوای لێكۆڵینەوە دەكەن

 

 

تادێت گومانەكان لە سەر ڤایرۆسی كۆرۆنا زیاتر دەبن و نزیكەی ١١٦ وڵاتی جیھان داوای نارددنی تیمی لێكۆڵینەوە دەكەن بۆ وڵاتی چین

 

دوابەدوای نیگەرانی ئەمریكا لە چین و تۆمەتبار كردنی بە دروستكردنی ڤایرۆسی كۆرۆنا لە ئێستا وڵاتانی دیكەی جیھانی داوای لێكۆڵینەوە دەكەن و پێیان وایە دەبێت تیمی نێودەوڵەتی ڕەوانەی چین بكرێت بۆ زانینی ڕاستیەكان

 

لە بەرامبەر داوای وڵاتان حكومەتی چین بە فەڕمی ڕایگەیاند تەواوی زانیاری ڤایرۆسی كۆرۆنا خراوەتەڕوو بۆیە بە ھیچ جۆرێك ڕێگە بە ناردنی تیم نادات بۆ وڵاتەكەی

Back to top button