فرسەت سۆفی : داوا کراوە نوێژی بەکۆمەڵی جەژن ڕابگیرێت

 

 

 

فرسەت سۆفی پاریزگاری هەولێر ، لە لیدوانێکدا بۆ ڕاگەیاندەکان دەڵیت ، داوامان کردووە نوێژی بەکۆمەڵی جەژن ڕابگیرێت .

 

پاریزگاری هەولێر لەمبارەوە هۆکارەکان ئاشکرا دەکات و دەڵێت بە هۆی سەرلەنوێ دەرکەوتنەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا  وتووشبوونی هاونشتیمانیان وامان پێباشە نوێژی جەژن ڕابگیرێت ، چونکە لەو رۆژەدا خەڵکی یەکتر لە باوەش دەکەن و گەرن ئازایی لێک دەکەن ، ئەوەش هۆکاری سەرەکی دەبێت بۆ دووبارە بڵاو بوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا .

 

فرسەت سۆفی دەڵێت بۆیە داوامن کردووە چونکە ڕاگرتنی نوێژی جەژن لە دەسەڵاتی ئێمە دا نییەو پێویستە وەزارەتی ناوخۆ بڕیاری لە سەر بدات .

 

لە کۆتاییشدا گوتی بۆرۆژانی جەژن کۆنکرێتەکان داناندرێنەوە ، چونکە بەشێک لە خەڵک خۆیان داوایان کردووە ، ڕێگری لە هەندێک ڕێکار بکرێت لە پێناو پاراستنی هاونشتیمانیاندا .

Back to top button