عێراق: 113 حاڵەتی نوێی تووشبوون بە کۆرۆنا تۆنار کرا
لە ڕاگەیاندراوێکدا وەزارەی تەندروستی عێراق ئامار و چالاکی پپشکنینەکان و تووشبووانی کۆرۆنا بڵاو دەکاتەوە .
لە ڕاگەیاندراوەکەدا هاتووە لە ماوەی 24 کاتژمێری ڕابردوو 5 هەزار و 947 پشکنین ئەنجام دراوە و لە ڕیژەیە 113 حالەتی نوێ تووشبوون بە کۆرۆنا تۆمار کراوە .
هاوکات باس لە گیان لە دەستدانی سێ کەس دەکات بەو پەتایە .
کۆی گشیی ئەو کەسانەی تاوەکو ئێستا پشکنینیان بۆ کراوە گەیشتووەتە 163 هەزار و 609 کەس، ئەو 113 تووشبووەش بەپێی شارەکانی عێراق و هەرێمی کوردستان بەم شێوەیەن:
بەغدا: 61 تووشبوو
بەسرە: 24 تووشبوو
سلێمانی: 9 تووشىوو
هەولێر: 8 تووشبوو
زیقار: 3 تووشبوو
نەجەف: 2 تووشبوو
واست: 2 تووشبوو
کەربەلا: 1 تووشبوو
کەرکووک: 1 تووشبوو
بابل: 1 تووشبوو
سەلاحەددین: 1 تووشبوو
بەپێی هەمان سەرچاوە ، 72 تووشبووی کۆرۆنا چارەسەریان وەرگرتووە و چاکبوونەتەوە، کە بەپێی شارەکان بەم شێوەیە:
بەغدا: 36 کەس
کەربەلا: 17 کەس
میسان: 8 کەس
بەسرە: 6 کەس
کەرکووک: 5 کەس
لە کۆتاییدا باس لە گیانلە دەستدانی 3 تووشبووی کۆرۆنا لە عێراق دەکات سەرجەمیان لە شاری بەغدان. کۆی گشتی تووشبووانی کۆرۆنا لە عێراق و هەرێمی کوردستان گەیشتووەتە سێ هەزار و 724 تووشبوو، لەو ژمارەیەش دوو هەزار و 438 تووشبوویان چاکبوونەتەوە و 134 تووشبوو گیانیان لەدەستداوە، ئەو تووشبووانەی ئێستا لە نەخۆشخانەکاندا ماون ژمارەیان هەزار و 152 تووشبووە.