سلێمانی : سێ حاڵەتی نوێی تووشبوون بە کۆرۆنا تۆمار کرا
لە هەرێمی کوردستان ئەمڕۆ سەرجەم 11 کەس تووشی ڤایرۆسی کۆرۆنابوون
لە بەردەوامی پشکنینەکان و گەڕان بەدوای گومانلێکراوان، سێ تووشبووی دیکەی ڤایرۆسی کۆڕۆنای نوێ COVID-19 لە پارێزگای سلێمانی دەستنیشانکران، دوو ئافرەتی تەمەن ٤٥ و ٢٢ ساڵ و پیاوێكی تەمەن ٢٩ ساڵ یەک لە تووشبووان بەرکەوتەی تووشبووانی پێشووە و دوو تووشبووەکەی تر نیشانەی نەخۆشیان ھەیە و دەستنیشانکران، هەموویان دانیشتووی ناو شاری سلێمانین.
وەزارەتی تەندروستی
٢٠ ئایار ٢٠٢٠