باو بۆرانێكی به‌هێز ویڵایه‌تێكی ئه‌مریكا له‌ وێران بوون نزیك ده‌كاته‌وه‌

به‌هۆی زریان و بارانی به‌خوڕ دوو به‌نداوی گه‌وره‌ی ویلایه‌تی میشیگان هه‌ره‌سی هێنا و به‌هۆیه‌وه‌ زیاتر له‌ یازده‌ هه‌زار كه‌س بێ ماڵ و حاڵ بوون، هاوكات به‌هۆی ئه‌م رووداوه‌ حاكمی ویلایه‌تی میشیگان باری له‌ناكاوی راگه‌یاند.

له‌لایه‌ن خۆیه‌وه‌ خزمه‌تگوزرای چاودێریكردنی رووداوه‌ سروشتییه‌كانی ئه‌مه‌ریكا وێڕای رزگاركردنی هه‌زاران كه‌س له‌ شوێنی روودانی لافاوه‌كه‌ داوا له‌ دانیشتووانی ئه‌م ویلایه‌ته‌ش‌ ده‌كات به‌ره‌و ناوچه‌ به‌رزه‌كان بڕۆن و ماڵی خۆیان جێبهێڵن.

ده‌سه‌ڵاتدارانی ویلایه‌تی میشیگان ئاماژه‌یان به‌وه‌كرد به‌هۆی لافاوه‌كه‌ هه‌زاران خانوو ده‌یان شه‌قام و به‌رزه‌ پرد ژێر ئاو كه‌وتوون. هاوكات ئاستی رووباری تیتاباواسی به‌ رێژه‌یه‌كی زۆر زیادی كردووه.‌

له‌لایه‌ن خۆیانه‌وه‌ شاره‌زایانی بواری رووداوه‌ سروشتییه‌كان ئه‌م زریان و لافاوه‌ به‌ رووداوێكی مێژوویی وه‌سف ده‌كان و به‌ گه‌وره‌ترین لافاو له‌ ماوه‌ی پێنجسه‌د ساڵی رابردوو هه‌ژماری ده‌كه‌ن.

ویلایه‌تی میشیگان به‌ یه‌كێك له‌ گرنگترین ویلایه‌ته‌كانی ئه‌مه‌ریكا داده‌نرێت و له‌سه‌رجه‌م هه‌ڵبژاردنه‌كانی پێشووی سه‌رۆكایه‌تی ئه‌م وڵاته‌، خاڵی یه‌كلاكه‌ره‌وه‌ی ئه‌نجامه‌كان بووه‌ بۆیه‌ نه‌یارانی دۆناڵد تره‌مپ داڕمانی دوو به‌نداوی ئه‌م ویلایه‌ته‌ ده‌خه‌نه‌ پاڵ شكستی ئیداره‌ی حكومه‌ته‌كه‌ی له‌م باره‌یه‌وه‌ میدیاكانی ئه‌مه‌ریكا ئاشكرایانكردووه‌ هه‌فته‌ی داهاتوو دۆناڵد تره‌مپی سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا به‌ مه‌به‌ستی به‌سه‌ركردنه‌وه‌ی زیانلێكه‌وتووانی ئه‌م رووداوه‌ سه‌ردانی ویلایه‌تی میشیگان بكات.

Back to top button