وەزیری نوێی دارایی عێراق سەردانی سعوودیای کرد
ئەمڕۆ شەممە 23/5/2020 عەلی عەلاوی وەزیری نوێی دارایی عێراق خۆی گەیاندە سعوودیا .
بە پێی هەواڵی رۆژنامەعێراقییەکان ، عەلاوی لەو سەردانەیدا بۆ بەدەستهێنانی هاوکاری دارایی بۆ دەربازبوون لەو قەیرانە داراییەی بەهۆی دابەزینی نرخی نەوت ڕووی کردۆتە وڵاتەکە
عەلاوی لە چاوپێکەوتنێکی رۆژنامەوانیدا گوتی ئەرکی سەرەکی ئەو مسۆگەرکردنی هاوکاری داراییە بۆ پڕکردنەوەی بۆشاییەکانی بودجەی عێراق. ئەو گوتی عێراق پێویستی بە پشتیوانی دەستبەجێ هەیە تا حکومەت بتوانێت ئەرکەکانی خۆی بەرامبەر فەرمانبەران بەجێ بگەیەنێت