شوێنە ئایینییەکان تا بڕیاری نوێ بە داخراوی دەمێننەوە

نەبەز ئیسماعیل، گوتەبێژی وەزارەتی ئەوقاف و کاروباری ئایینیلە لێداونێکدا بۆ ڕاگەیاندەکان باس لە بەردەوامی داخرانی شوێنە ئایینییەکان دەکات .

 

گوتەبێژی وەزارەتی ئەوقاف و کاروباری ئایینی هەرێمی کوردستان دەڵێت لە پێنا و پاراستنی هاووڵاتیان و ڕەچاوکردنی یاساکان هەموو شوێنە ئایینی و پیرۆزەکان لە کاتی قەدەغەی هاتووچۆدا بە داخراوی دەمێننەوە

 

هاوکات ئاماژە بە بواری یاسایی ئەم بوارە دەکات و دەڵێت: بەپێی بڕگەی 11 لە بەیانی ژمارە 38ی وەزارەتی ناوخۆی هەرێمی کوردستان کە 31-5-2020 دەرچوو و لەپێناو پاراستنی هاونیشتمانیان گشت شوێنە ئایینیەکان و پەرستگەکان بە مزگەوتەکانیشەوە لە هەرێمی کوردستان بۆ ماوەی شەش رۆژ تاوەکو 6-6-2020 داخراو دەبن

Back to top button