كەسێكی تر بە ڤایرۆسی كۆرۆنا لە شاری هەولێر گیانی لەدەستدا

وەزارەتی تەندروستی هەرێمی كوردستان رایگەیاند، لە هەولێر كەسێكی تر بەهۆی ڤایرۆسی كۆرۆنا گیانی لەدەست دا”.

وەك لە راگەیاندراوەكەدا هاتووە” تووشبووێکی نەخۆشی ڤایرۆسی کۆڕۆنای نوی COVID19 پیاوێکی تەمەن ٧٠ ساڵ، دانیشتووی ناحیەی عەنکاوە لە پارێزگای ھەولێر، بەهۆی بوونی نیشانەکانی نەخۆشی بەتوندی لە ٥/٢٥ لە نەخۆشخانە خەوێندرا، دوای هەشت ڕۆژ مانەوە لە نەخۆشخانە و بەشی چادێری چڕ گیانی لەدەستدا.

 

دەقی راگەیاندراوەكە”.

 

تووشبوێکی دیکەی ڤایرۆسی کۆڕۆنا گیانی لەدەستدا …
 
تووشبووێکی نەخۆشی ڤایرۆسی کۆڕۆنای نوی COVID19 پیاوێکی تەمەن ٧٠ ساڵ، دانیشتووی ناحیەی عەنکاوە لە پارێزگای ھەولێر، بەهۆی بوونی نیشانەکانی نەخۆشی بەتوندی لە ٥/٢٥ لە نەخۆشخانە خەوێندرا، دوای هەشت ڕۆژ مانەوە لە نەخۆشخانە و بەشی چادێری چڕ گیانی لەدەستدا.
 
وێڕای پرسە و سەرەخۆشی لە خانەوادە و کەسوکاری خوالێخۆشبوو هیوادارین هاوڵاتیان پابەندی ڕێنماییەکانی تەندروستی بن.
 
وەزارەتی تەندروستی
٢ حوزەیران ٢٠٢٠
Back to top button