دەڤەری ڕاپەڕین : دوو حاڵەتی نوێی تووشبوون بە کۆرۆنای لێ تۆمار کرا

 

 

وەزارەتی تەندروستی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە بەردەوامی ڕاگەیاندەکانی خۆیدا تایبەت بە ئاماری تووشبووانی کۆرۆنا دەنووسێت دووکەسی دیکە لە دەڤەری ڕاپەڕین تووشی ڤایرۆسی کۆرۆنا بوون

 

 

ده‌قی راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌ی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی:

 

لە بەردەوامی پشکنینەکان و گەڕان بەدوای گومانلێکراوان و تووشبووان، دوو تووشبووی دیکەی ڤایرۆسی کۆرۆنای نوێ COVID-19 لە دەڤەری راپەڕین دەستنیشانکران، خێزانێکی ژن و مێردن له‌ پیاوێکی تەمەن 43 ساڵ و ئافرەتێکی تەمەن 32 ساڵ پێكهاتوون، نیشانەی نەخۆشیان ھەیە، دانیشتووی گەڕەکی نەورۆزن لە قەزای رانیە.

 

وەزارەتی تەندروستی

 

3 حوزەیران 2020

Back to top button