بەهۆی زیادبوونی ژمارەی تووشبووانی کۆرۆنا شارێکی هەرێمی کوردستان بەتەواوی داخرا
![](https://xwakurk.com/wp-content/uploads/2019/08/68296966_490110401788144_2344933121482293248_n.jpg)
بەهۆی زۆربوونی ژمارەی تووشبووانی کۆرۆنا، شارۆچکەی چۆمان بۆ ماوەیەکی کاتی دادەخرێت و پشکنینی هەڕەمەکیش بۆ هاووڵاتییان دەکرێت لە شارۆچکەکەدا.
دوای تۆمارکردنی 20 تووشبوو بە ڤایرۆسی کۆرۆنا، یەکەی کارگێڕیی قەزای چۆمان دەوامی فەرمانگەکانی راگرت و هاتووچۆیش لە قەزای چۆمان راگیراو بازاڕ و شوێنە گشتییەکانیش داخران، بەڵام ئاڵوگۆڕی بازرگانی لە دەروازەی نێودەوڵەتیی حاجی ئۆمەران بەردەوام دەبێت.
دکتۆر دلۆڤان محەمەد، بەڕێوەبەری گشتیی تەندروستی هەولێر بەکەناڵی کوردستان24ی راگەیاندووە: بەهۆی زۆربوونی ژمارەی تووشبووانی کۆرۆنا شارۆچکەی چۆمان بۆ ماوەیەکی کاتی دادەخرێ.
ژمارەی تووشبووانی کۆرۆنا لە هەرێمی کوردستان بووەتە هەزار و 433 تووشبوو، لەو ژمارەیە 542 کەس چاکبوونەتەوە و 28 کەسیش گیانیان لەدەستداوە. ئێستا 863 کەس ڤایرۆسەکە لە جەستەیاندا چالاکە.