گەرمیان : سی و سێ حاڵەتی نوێی کۆرۆنا دەستنیشان کرا
وەزارەتی تەندروستی لە ڕاگەیاندراوێکدا ئاشکرای دەکات ٣٣ کەسی دیکە لە گەرمیان تووشی ڤایرۆسی کۆرۆنا بوون کە لە ٢٣ پیاوو ٩ ئافرەت پێک هاتوون و ٧ کەسیان کارمەندی نەخۆشخانەکانن
دەقی راگەیەندراوەکە:
دەرەنجامی نوێ …
لە بەردەوامی پشکنینەکان و گەڕان بەدوای تووشبووان، سی و سێ تووشبووی دیکەی ڤایرۆسی کۆڕۆنای نوێ COVID-19 لە دەڤەری گەرمیان دەستنیشانکران، بیست و سێ پیاو و نۆ ئافرەت ومنداڵێك، گشت تووشبووەکان بەرکەوتووی تووشبووی پێشوون و حەفت تووشبوو کارمەندی نەخۆشخانەن، گشت تووشبووەکان دانیشتووی قەزای کەلارن لە گەڕەکەکانی شەھیدان و ڕوناکی و گوندی ڕووناکی و ڕاپەڕین و شۆڕش و جوتیاران و کەلاری نوێ و گردەگۆزینە و فەرمانبەران و کەلار کۆن و ئاوارەکان.
وەزارەتی تەندروستی
٩ حوزەیران ٢٠٢٠