بەهۆی پابەند نەبوون ، چەندین شوێن لە هەولێر داخران
لە ڕاگەیاندراوێکدا وەزارەتی گەشتو گوزاری حکومەتی هەرێمی کوردستان ئاشکرای دەکات ، بەرێوەبەرایەتی گشتی گەشت و گوزاری هەولێر لە دوای بەداواچوون بۆ شوێنەگەشت یارییەکان لە چوارچێوەی هەڵمەتی خۆپارێزی ڤایرۆسی کۆرۆنا چەندین شوێنیان لە دوای پشکنین بە هۆی پابەند نەبوون داخست
وەک لە ڕاگەیاندراوەکەد اهاتووە ٧ لیژنە بەردەوام لە ناو شاری هەولێردا چاودێری هەموو شوێنەکان دەکەن و تا ئێستاش بە هەماهەنگی لە گەڵ پارێزگای هەولێر ٤٠ بنکەو شوێنی گەشتیاری لە هەولێر داخراون .
لە بەشێکی تری ڕاگەیاندراوەکەدا زانیاری تەواو ئاراستە دەکات کەله ماوهی 3 رۆژی كاركردنی لیژنەكە، زیاتر له 700 بنكه لهناو شاری ههولێر و 150 بنكه و شوێن له دهرەوهی شار بهسهركراونەتەوه و دهستكێش و دهمامك و رێنوێنی خۆپارێزی و تهندروستی دراوەتە بنكهكان ، بەڵام ئەوانەی داخراون بە پێی یاسا دەبێت سزا بدرێن