دادگای تێهەڵچوونەوەی هەولێر كەرەنتین كرا
ئەنجومەنی دادوەری رایگەیاند، دوو دادوەری دادگای هەولێر توشی ڤایرۆسی کۆرۆنا بوون.
لە راگەیەنراوێکدا ئەنجومەنی دادوەری ئاماژەی بەوە کردووە، دوو دادوەری دادگای تێهەڵچوونەوەی ناوچەی هەولێر نیشانەکانی ڤایرۆسی کۆرۆنایان تێدا دەرکەتووە، توشی ڤایرۆسەکە بوون.
ئەوەش هاتووە، بەهۆی هەبوونی دوو حاڵەتی هەڵگری ڤایرۆسی کۆرۆنا، بڕیاردراو بۆ ماوەی (14) رۆژ دادگای تێهەڵچونەوەی ناوچەی هەولێر کەرەنتین بکرێت.