وەزارەتی ناوخۆ سەرجەم شۆفێران ئاگادار دەکاتەوە
![](https://xwakurk.com/wp-content/uploads/2019/09/69802534_2358866097701548_6967202111125716992_n.jpg)
وەزارەتی ناوخۆی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە بەیاننامەیەکدا ، سەرجەم شۆفێران ئاگادار دەکاتەوە .
لە بەیاننامەکەدا کە هاوکات واژووی ڕێبەر ئەحمەد وەزیری ناوخۆی لە سەرە ، تەیدا هاتووە ھەر شۆفێرێك ئامێری دەنگی یان روناکی لە ئوتومبێلەکەی ببەستێت سزا دەدرێت بو زانین و ئاگاداریتان
بڕیاره‌كانی وه‌زاره‌تی ناوخۆ:
ماددەی یەکەم : ئامێری ده‌نگی یان رووناكی به هه‌موو شێوه‌یه‌ك بۆ هه‌موو ئۆتۆمبیلێك قه‌ده‌غه‌یه، جگه له ده‌زگای ئه‌منی و ده‌زگا رێگه‌پێدراوه‌كان له‌لایه‌ن وه‌زاره‌تی ناوخۆ و ئه‌مبوڵانس.
ماددەی دووەم : هه‌ر كه‌سێك پابه‌ندی بڕیاره‌كه نه‌بێت، بو ماوەی یەك ھەفتە دەست بەسەر ئوتومبێلەکەیدا دەگیرێت و پاکانەی بو دەکرێت و گشت سزایەکان لێوەردەگرێت.
ماددەی سێیەم : به بڕی یەك ملیون دینار سزا دەدرێت.
ماددەی چوارەم : لە کاتی دوبارە کردنەوە به بڕی 2 ملیۆن دینار سزا ده‌درێت.
ماددەی پێنجەم : ئه‌م به‌یانه له رۆژی دیرچوونییه‌وه ده‌چێته بواری جێبه‌جێكردن لە رۆژنامەی وەقایعی کوردستان بڵاو دەکرێتەوە