وەزارەتی تەندروستی : 166 كه‌سی دیكه‌ تووشی كۆرۆنا بوون

له‌ راگه‌یه‌ندراوێكدا وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ئاماری تووشبوون، مردن و چاكبوونه‌وه‌ی 24 كاتژمێری رابردووی راگه‌یاند و به‌گوێره‌ی ئاماره‌كه‌، له‌ ماوه‌ی شه‌و و رۆژێكدا 166 كه‌س تووشی ڤایرۆسی كۆرۆنا بوونه‌ و 7 كه‌سیش به‌هۆی په‌تاكه‌ گیانیان له‌ده‌ستداوه‌.

ده‌قی راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌ی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی:

سەبارەت بە نەخۆشی ڤایرۆسی کۆڕۆنای نوێ COVID-19 لە هەرێمی کوردستان، ڕێکارەکان بەردەوامن بەم شێوەیە:

کەرەنتین
تاوەکو ئەوڕۆ (15115) هاووڵاتی “ئەوانەی کە لە دەرەوەی ووڵات گەڕانەتەوە وە ئەوانەی کە بەرکەوتەی نەخۆشە چەسپێنراوەکان” کەرەنتین کراون، لەئێستادا تەنها (1501) هاووڵاتی لە (36) شوێنی جیاوازی کەرەنتین ماونەتەوە؛ (256) لە هەولێر، (10) لە سلێمانی، (1235) لە دهۆك. (13614) هاووڵاتی لە کەرەنتین دەرچوونە و گەڕاونەتەوه‌ ناو خانەوادەکانیان دوای تەواو کردنی ماوەی 14 رۆژ و ئەنجامدانی پشکنینی تاقیگەیی بۆیان و پشتراستکردنەوەی ئەوەی کە هەڵگری ئەو نەخۆشیە نین، لەگەڵ کەرەنتین کردنی ژمارەیەکی دیكه‌ی هاووڵاتیان لە 24 کاتژمێری رابردوودا کە کۆی گشتی (45) هاووڵاتی بوو.

پشکنین
لەماوەی 24 کاتژمێری ڕابردوودا: (2267) پشکنین ئەنجام دراوە لەسەر ئاستی هەرێمی کوردستان؛ (920) هەولێر، (706) سلێمانی، (490) دهۆك، (30) ‌هەڵەبجە، (121) گەرمیان.

کۆی گشتی ئەو پشکنینانەی کە ئەنجام دراوە لە سەرەتای سەرهەڵدانی ڤایرۆسی کۆڕۆنا (106031)

دەرەنجامی 24 کاتژمێری رابردوو: (7) گیان لەدەستدان، (166) تووشبووی نوێ تۆمار کرا بەم شێوەیەی خوارەوە:
پارێزگای هەولێر (1) گیان لەدەستدان، (32) تووشبوو: لە گەڕەکەکانی (کوردستان، ئاری، زانکۆ، 94ی باداوە، هەولێری نوێ، 5ی حەسارۆك)، قەزای شەقلاوە، قەزای چۆمان، قەزای سۆران، ناحیەی خەلیفان.
پارێزگای سلێمانی (6) گیان لەدەستدان، (127) تووشبوو بەم شێوەیە:
ناو شاری سلێمانی (6) گیان لەدەستدان و (100) تووشبوو: دانیشتووی ناو شاری سلێمانی، قەزای پێنجوێن، قەزای دەربەندیخان، پیرەمەگرون، (5) تووشبووی نوێ گیانیان لەدەستدا و تووشبووێك کە پێشتر لە نەخۆشخانە خەوێندرابوو گیانی لەدەستدا.

دەڤەری گەرمیان (22) تووشبوو: دانیشتووی قەزای کەلار گەڕەکەکانی (سیروان، شۆڕش، شەهیدان، کلاری نوێ، حه‌مرین، ئازادی، بەردەسوور، سەرکەوتن، فەرمانبەران، بنگرد).

پارێزگای دهۆك (2) تووشبوو: لە کەرەنتینی قەزای ئاکرێ بوون.
پارێزگای هەڵەبجە (5) تووشبوو: دانیشتووی هەڵەبجە و قەزای پێنجوێن.
ئاماری گشتی
کۆی گشتی تووشبووان بە ڤایرۆسی کۆرۆنای نوێ COVID-19 لە هەرێمی کوردستان (2473) تووشبوو، لەنێویاندا (54) مردن هەیە و (1036) نەخۆش چاکبووەتەوە، وە ئێستا (1383) نەخۆش لەژێر چاودێری پزیشکی دان، بۆ زانیاری زیاتر سەردانی داشبۆردی حکومەتی هەرێمی کوردستان بکەن لەم لینکە (https://gov.krd/coronavirus/dashboard/).

وێڕای دەستخۆشی بۆ پزیشکان و کارمەندانی تەندروستی و هەموو تیمەکانی پزیشکی کە لە ئەرکدان، جارێکی داوا دەکەین هاووڵاتیان پابەندبن بە ڕێنماییەکانی تەندروستی و دورکەوتنەوە لە شوێنی قەڵەبالغ و دانانی ماسك و دەستکێش، وە لەکاتی پێویستدا پەیوەندی بکەن بە هێڵی گەرمی ژمارە (122).

وەزارەتی تەندروستی

حکومەتی هەرێمی کوردستان

15ی حوزەیران 2020

Back to top button