سکرتێری گشتی ئاژانسی ئەتۆمی نیگەرانی خۆی لە هەمبەر هاوکاری نەکردنی ئێران دەربڕی
لە کۆبوونەوەی رۆژی دووشەممەی ئاژانسی وزەی ئەتۆمی ، کە لە ڕێگەی ڤیدیۆ کۆنفرانسەوە بەرێوە چوو ، سکرتێری گشتی ئاژانس نیگەرانی خۆی لە هەنبەر هاوکاری نەکردنی ئێران لە گەڵ ئاژانس دەربڕی .
رافائێل گرووسی سکرتێری گشتی ئاژانسی وزەی ئەتۆم لە سەرەتای کۆبوونەوەکەدا بە ئاماژەدان بە چالاکییەکانی ئێران لە چەند سایتی نهێنیدا گوتی ئێران بە بیانووی جۆراو جۆر و مەترسییەکانی کۆرۆنا بۆ ماوەی چوار مانگە ڕێگری دەکات ، چاودێرانی ئاژانس سەردانی دووسایتی نویی ئەتۆمی ئەو وڵاتە بکەن و بەگشتیش یەک ساڵە بە هەمووشێوەیەک ڕێگرە بۆ ئەوەی ئاژانس راپۆرتی کۆتایی خۆی ڕابگەیەنێت کە چالاکییەکانی ئێران جێگەی گومانن .