سەرچاوەی بۆنە ناخۆشەکەی هەولێر دۆزرایەوە
لە لێدوانێکدا بۆ بۆ ماڵپەڕی فەرمی پارتی دیموکراتی کوردستان ، نەبەز عەبدولحەمید قایمقامی قەزای ناوەندیی هەولێر ئاشکرای دەکات ، سەرچاوەی بۆنە ناخۆشەکەی هەولێریان دۆزیوەتەوە کە پاڵاوگە نەوتییە نایاساییەکان بوون و سەرجەمیان دادەخرێن .
قایمقامی هەولێر بە ئاماژەدان بە ناڕەزایەتی دەربڕینی بەشێکی زۆر لە هاووڵاتیان سەبارەت بەو بۆنە ناخۆشە شەوانە دێتە ناوهەولیرەوە گوتی لیژنەیەکی بەدواداچوونمان بۆ پێک هێنا دواتر دەرکەوت لە سنووری پارێزگای هەولێر زیاتر لە 115 پاڵاوگەی نایاسایی هەن و بە گوێرەی یاسا كارپێكراوەكانی هەرێمی كوردستانیش، دەبێ دابخرێن، بۆ ئەم مەبەستەش هەڵمەتێكی مەیدانیمان بۆ داخستنیان دەست پێكرد و ئەمڕۆش سەردانی چەند پاڵاوگایەك كراوە.
لە کۆتاییدا نەبەز عەبدولحەمید ئاماژە بەوە دەکات “ئەم پاڵاوگانە سەرچاوەی ئەو بۆنە ناخۆشەن كە شەوانە بەسەر شاری هەولێردا دێت، ئەوە جگە لەوەی هیچ مۆڵەتێكی كاركردنیان نییە و بە گوێرەی یاساش مۆڵەتیان پێ نادرێت، بۆیە دوای پێكهێنانی لیژنەیەكی باڵا، دەست بە داخستنیان دەكرێت و لە ئێستاشدا بڕیارەكە لە بواری جێبەجێكردنیدایە و خاوەن پاڵاوگەكانیش دەبێ پابەندی بڕیارەكانی حكومەت بن