هەولێر : سی و هەشت تووشبووی دیکەی کۆرۆنا چاک بوونەوە

لە راگەیاندراوێکدا بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی هەوڵیر ئاشکرای دەکات 38 تووشبووی یەکە بە ڤایرۆسی کۆرۆنا لە هەولێر چاک بوونەتەوە و گەڕاونەتەوە سەر ژیانی ئاسایی رۆژانەی خۆیان
دەقی راگەیاندراوەکە:
ڕاگەیەندراوێک بۆ هاوڵاتیانی شاری هەولێر
- هاوڵاتیانی خۆشەویستی شاری هەولێر پێتان ڕادەگەیەنین کە (٣٨) نەخۆشی تووشبوو بە ڤایرۆسی کۆڕۆنا COVID – 19 دوای وەرگرتنی چارەسەری پزیشکی بەتەواوی چاکبوونەوە و باری تەندروستییان تەواو جێگیر بۆتەوە، وە پشکنینی تایبەتی یەکیان لەدوای یەکییان بۆ کرایەوە کە نێگەتیڤ بوو و بڕیاردرا بنێردرێنەوەماڵەوە.
- کۆی گشتی چابووەکان گەیشتە (۳٥٤) کەس.
- سوپاسی پابەندبوونتان دەکەین بۆ ڕێنماییە خۆپارێزییەکان، جێبەجێکردنی ڕێنماییەکان زامنی زاڵبوونمانە بەسەر ئەم پەتا جیهانیە.
- زۆر سوپاسی ماندووبوونی تەواوی پزیشکان و کارمەندانی تەندروستی و تەواوی هێزەکانی ناوخۆ دەکەین کە پارێزگاری لە تەندروستی هاوڵاتیان دەکەن.
د. دلۆڤان محمدفاتح جلال
بەڕێوەبەری گشتی تەندروستی هەولێر
١٦ى حوزیرانی ۲٠۲٠