عێراق :  1385 كه‌سی دیكه‌ تووشی ڤایرۆسی كۆرۆنا بوون

 

 

وەزارەتی تەندروستی و ژینگەی عێراق لە رگەیاندراوێکدا کە تایبەتە بە ئاماری 24 کاتژمێری ڕابردووی تووشبوون بە کۆرۆنا ئاشکرای دەکات لەو ماوەدا یەک هەزار و 385 کەسی دیکە تووشی ڤایرۆسی کۆرۆنا بوون .

 

هەر لە ڕاگەیاندراوەکەدا ئاماژە بە ڕێژەی پشکنینەکان دەکات و دەنووسێت ، له‌ ماوه‌ی 24 كاتژمێری رابردوودا پشكنینی پزیشكی بۆ 10 هه‌زار و 330 گومانلێكراو ئه‌نجامدراوه‌ و تووشبوونی 1385 كه‌سی دیكه‌ به‌ په‌تاكه‌ پشتڕاست كرایه‌وه

 

 

هاوکات تەیدا هاتووە ، له‌ ماوه‌ی شه‌و و رۆژێكدا 60 كه‌سیش به‌هۆی په‌تاكه‌ گیانیان له‌ده‌ستداوه و 591 حاڵه‌تی چاكبوونه‌وه‌ش له‌ په‌تاكه‌ راگه‌یه‌ندراوه ‌.

 

بە پێی دوایین ئامار تا ئێستا كۆی ئه‌وانه‌ی له‌ سه‌رانسه‌ری عێراق تووشی په‌تاكه‌ بوونه‌ ژماره‌یان گه‌یشته‌ 22 هه‌زار و 700 حاڵه‌ت، له‌و ژماره‌یه‌ش 712 كه‌س به‌هۆی ڤایرۆسه‌كه‌وه‌ گیانیان له‌ده‌ستداوه‌ و 9 هه‌زار و 862 كه‌سیش به‌ ته‌واوی چاك بوونه‌ته‌وه و 12 هه‌زار و 126 كه‌سیش له‌ نه‌خۆشخانه‌كان له‌ژێر چاودێری پزیشكیدان، له‌و ژماره‌یه‌ش 148 كه‌س به‌هۆی ناجێگیری دۆخی ته‌ندروستییان له‌ ژێر چاودێری چڕی پزیشكیدان.

Back to top button