لە پارێزگای سلێمانی قەدەغەی هاتووچۆ راگەیاندرا .

 

بە هۆی بەرز بوونەوەی تووشبووان بە ڤایرۆسی و کۆرۆنا و پەیتا پەیتا گیان لە دەست دانی هاووڵاتیان لە پارێزگای سلێمانی قەدەغەی هاتووچۆ ڕاگەیاندار .

پارێزگای سلێمانی چەند بڕیارێکی نوێی لەبارەی رێکارەکانی دژ بە کۆرۆنادا:

١-جەختکردنەوە لەسەر جێبەجێکردن و بەدواداچوونی تەواوی ئەو بڕیارانەی لە کۆبوونەوەی ڕۆژی (٢٠/ ٦/ ٢٠٢٠)ی لیژنەی باڵای ئۆپراسیۆنەکانی پارێزگای سلێمانی بۆ بەرەنگاربوونەوەی کۆرۆنادا دراون و بە نووسراوی ژمارە (١٢٥) لە (٢٠/ ٦/ ٢٠٢٠)ی پارێزگای سلێمانی/ نووسینگەی تایبەتدا، گشتاندنیان بۆ هەموو یەکە کارگێڕیی و فەرمانگا پەیوەندیدارەکان پێ کراوە.
٢-لە ڕۆژی (٢٥/ ٦/ ٢٠٢٠)وە، هاتووچۆی ئۆتۆمبێل لە سەنتەری (ناوبازاڕی) شاری سلێمانیدا ڕادەگیرێت و هاووڵاتیان بەپێی ڕێنماییە خۆپارێزیی و تەندروستییەکان تەنها بە پێ دەتوانن هاتووچۆو بازاڕ بکەن.
٣-دابەشکردنی موچە لە ڕۆژانی ئایندەدا دەستپێدەکات و لەکاتی پێویستدا فەرمانگاو خەزێنەو بانکەکانی سەر بە وەزارەتی دارایی دەوامی خۆیان دەکەن بەپێی ڕێکارو ڕێنماییە تەندروستییەکان و، فەرمانگەکان بەپێی لیستی موچە بەهەمان ڕێکارو ڕێنمایی تەندروستیی لەو ڕۆژانەی بۆیان دیاریدەکرێت موچە دابەش دەکەن.
٤-پێویستە هەموو یەکە کارگێڕییەکانی سنوری پارێزگای سلێمانی هەمان ئەو بڕیارو ڕێکارو ڕێنماییانە جێبەجێ بکەن، کە لەم نوسراوەو نوسراوی ژمارە (١٢٥)ی ڕۆژی (٢٠/ ٦/ ٢٠٢٠)ی پارێزگای سلێمانیدا دیاریکراون و بەپێی تایبەتمەندیی سنورە کارگێڕییەکانیشیان دەسەڵاتی تەواویان هەیە ڕێکاری تر بۆ باشتر بەرەنگاربوونەوەی کۆرۆنا بگرنەبەر.

نوێ کرایەوە

 

Back to top button