سلێمانی : لە 10 کاتژمێردا 10 تووشبووی کۆرۆنا گیانیان لە دەست داوە
تەندروستی سلێمانی هۆشداری دەداتە هاووڵاتیان و ڕایدەگەیەنێت ، مەترسی کۆرۆنا لە سلێمانی گەیشتۆتە ئاستێک لە 10 کاتژمێر 10 کەس گیانیان لە دەست داوە .
عەبدوڵڵا ئەحمەد جێگری بەرێوەبەری تەندروستی سلێمانی وێرای ئەوەی هۆشداری دەدات بۆ خۆپارێزی زیاتر ، ئاماژە بەوە دەکات لە رۆژانی داهاتووە ڕیژەی مردن بە هۆی کۆرۆنا روو لە زیاد بوون دەکات .
مردنەکانی ئەمرۆش کە تا ئێستا گەیشتۆتە 10 کەس ئاماژەیە بەو مەترسییەی هۆشداری دەدەیین بە هاووڵاتیان