هەولێر : پەنجاو یەک تووشبووی کۆرۆنا چاک بوونەوە

 

بەڕێوەبەری گشتی تەندروستی هەلێر لە ڕاگەیاندراوێکدا ئاشکرای دەکات ، 51 تووشبوو لە هەولێر چاکبوونەوە و کۆی گشتیی چاکبووان گەیشتە 622 کەس.

 

دەقی راگەیێندراوەکە

 

ڕاگەیەندراوێک بۆ هاوڵاتیانی شاری هەولێر

 

هاوڵاتیانی خۆشەویستی شاری هەولێر پێتان ڕادەگەیەنین کە (٥۱) نەخۆشی تووشبوو بە ڤایرۆسی کۆڕۆنا COVID – 19 دوای وەرگرتنی چارەسەری پزیشکی بەتەواوی چاکبوونەوە و باری تەندروستییان تەواو جێگیر بۆتەوە، وە پشکنینی تایبەتی یەکیان لەدوای یەکییان بۆ کرایەوە کە نێگەتیڤ بوو و بڕیاردرا بنێردرێنەوەماڵەوە.

 

  • کۆی گشتی چابووەکان گەیشتە (٦۲۲) کەس.

 

  • سوپاسی پابەندبوونتان دەکەین بۆ ڕێنماییە

خۆپارێزییەکان، جێبەجێکردنی ڕێنماییەکان زامنی زاڵبوونمانە بەسەر ئەم پەتا جیهانیە.

 

  • زۆر سوپاسی ماندووبوونی تەواوی پزیشکان و کارمەندانی تەندروستی و تەواوی هێزەکانی ناوخۆ دەکەین کە پارێزگاری لە تەندروستی هاوڵاتیان دەکەن.

 

د. دلۆڤان محمدفاتح جلال

بەڕێوەبەری گشتی تەندروستی هەولێر

۲٥ی حوزیرانی ۲٠۲٠

Back to top button