کارمەندێکی وەزارەتی تەندروستی گیانی لە دەست دا

 

هاتووچۆی پارێزگاری هەڵەبجە ئاشکرای دەکات ، ئەمڕۆ چوارشەممە بە هۆی رووداوێکی هاتووچۆ لە سنووری شارەدێی خورماڵ شۆفێرێکی وەزارەتی تەندروستی  گیانی لە دەست داوە .

 

لە ڕاگەیاندراوێکدا بەرێوەبەرایەتی هاتووچۆی پاریزگاری هەڵەبجە ئاماژە بەوە دەکات ، بە هۆی رووداوێکی هاتووچۆ لە نزیک گوندی رۆستەمبەگ شۆفێرێکی وەزارەتی تەندروستی هەرێم گیانی لە دەست داوەو کەسێکیش بریندار بووە .

Back to top button