بەرێوەبەرایەتی نەخۆشخانەی کەلار چاکبوونەوەی چەند تووشبوویەکی کۆرۆنای پشتڕاست کردەوە

 

 

لە لێدوانێکدا بۆ ڕاگەیاندنەکان بەرێوەبەری نەخۆشخانەی گشتی کەلار ئاشکرای دەکات ئەوڕۆ چوارشەممە ١٠ کەس لە تووشبوانی کۆرۆنا لە دوای وەرگرتنی چارەسەر گەڕاونەتەوە سەر ژیانی ئاسایی رۆژانەی خۆیان .

 

د. هاوار وشیار، بەڕێوەبەری نەخۆشخانەی گشتی کەلار تایبەت بە کۆرۆنا وێرای ئەوەی چاک بوونەوەی ئەو ١٠ کەسەی ڕاگەیاند ، گوتیشی رۆژی سێشەممەش ٤ تووشبووی دیکە چاک بوونەتەوە و لە دوای پشکنینی کۆتایی گەڕاونەتەوە سەر کارووباری ئاسایی رۆژانەی خۆیان .

 

لە کۆتاییدا بەرێوەبەری گشتی نەخۆشخانەی کەلار ، ئامارێکی گشتی لە سەر تووشبووانی کۆرۆنا لە گەرمیان ڕاگەیاند و گوتی : تا ئێستا زیاتر لە١٧٠ تووشبووی ڤایرۆسی کۆرۆنا لە سنووری گەرمیان چاک بوونەتەوە و ١٥ حاڵەتی مردنیش تۆمار کراوە

Back to top button