فازل به‌شاره‌تی بۆ كاوه‌ مه‌حموود ئێوه‌ خۆتان له‌ ده‌ستداوه‌و و ده‌تانه‌وێت دۆزی كوردیش له‌ده‌ست بده‌ن

دوای ئه‌وه‌ی كاوە محەمەد، ئەندامی فراكسیۆنی گۆڕان لە پەرلەمانی عێراق رایگه‌یاند كە گوایە ڕێككەوتنێك لە نێوان پارتی و ئاكەپە هەیە و بەم هۆیەوە هەولێر و بەغدا ناتوانن بگەنە ڕێككەوتن. ئەندامێكی پێشووتری پەرلەمانی كوردستان وەڵامی ئه‌و په‌رله‌مانتاره‌ دەداتەوە و رای دەگەیەنێت كە ئەو پەرلەمانتارە كەسێكی سیخوڕە و بە فیتی دەزگا هەواڵگرییەكان دەجووڵێتەوە.

 فازیل بەشارەتی، ئەندامی خولی سێیەمی پەرلەمانی کوردستان لە فراکسیۆنی پارتی، له‌ وه‌ڵامی، کاوە محەمەد و ھاوئاوازەکانی رایده‌گه‌یێنێت كه‌ ”وەکو چۆن خۆیان لەدەست داوە، ئێستا دەیانەوێت پرسی کورد  لەدەست بدەن، بەداخەوە ئەوان لە بری ئەوەی لە بەغدا پاڵپشتی لە پرسی کورد بکەن، پشتیوانی لە بۆچوون و ھەوڵە لەرزۆکەکانی عەرەبی شۆڤێنی دەکەن بۆ دژایەتیکردنی ھەرێمی کوردستان، لەو نێواندەشدا ئەو پەرلەمانتارە کوردانەی بە ئاوازی عەرەبی شۆڤێنی سەما دەکەن، بەرژەوەندییەکانی گەلی کوردیان خستووەتە مەترسییەوە”.

په‌رله‌مانتاره‌كه‌ی پێشووی پارتی گوتیشی  کاوە محەمەد و ئەوانەی دژی کورد لە بەغدا قسە دەکەن، ”خەڵکانێکی ئابڕوو تکاون، یاری بە چارەنووس و خوێنی گەلی کوردەوە دەکەن، ئەوان ھیچ مەبدەئێکیان نییە، مەبدەئی ئەوان تەنھا خۆفرۆشی و پارە پەیداکردنە بۆ خۆیان، چونکە ئەوان وازیان لە کوردبوونی خۆیان ھێناوە و ئێستا لە بەغدا دژایەتیی ھەرێمی کوردستان دەکەن.

هه‌روه‌ها راشیگه‌یاندووه‌ كه‌ له‌ ئێستا ئەوان لە شێوەی گرووپ کار دەکەن و خەڵکی خۆفرۆشی زیاتر لە خۆیان کۆدەکەنەوە، بەڵام دواجار ئەوان لەلایەن عەرەبە شۆڤێنییەکانەوە ھیچ بەھایەکیان نامێنێ، وەکوو کاڵایەک مامەڵەیان پێوەدەکرێت”.

هه‌روه‌ها راشیگه‌یاندووه‌ كه‌ هه‌رچی له‌ باره‌ی كاوە محەمەده‌وه‌ هه‌یه‌ ئه‌وا ئه‌و خۆی کەسێکی جاسووسە و بەفیتی دەزگای ھەواڵگری دەجوڵێتەوە، مێژوویەکی پڕ لە شەرمەزاری ھەیە، بۆیە باشترە بێدەنگ بێت و زانیاریی درۆ بڵاو نەكاتەوە، چونکە ھەموومان دەزانین چەندە مێژوویەکی قێزەونی ھەیە”.

Back to top button