پلەکانی گەرما لە کوردستان دەگاتە 50 پلەی سیلیزی
بەڕێوەبەری كەشناسی و بومەلەرزەزانی ھەرێمی كوردستان لە لێدوانێکدا بۆ ڕاگەیاندنەکان هۆشداری دەداتە هاووڵاتیانی کوردستان بە هۆی بەرزبوونەوەی لە ناکاوی پلەکانی گەرما .
فازڵ ئیبراھیم، بەڕێوەبەری كەشناسی و بومەلەرزەزانی ھەرێمی كوردستان گوتی : ئەم شەپۆلە گەرمایە بۆ ماوەی یەک هەفتە لە کوردستان بەردەوامی دەبێت
گوتیشی: “بەرزترین پلەی گەرما لەنێوان 44 بۆ 47 پلە دەبێت، رۆژانە بە پلەیەك تا دوو پلە بەرز دەبێتەوە، لە بەشی باشووری ھەرێمی كوردستان بەرزترین پلە دەگاتە 47 پلەی سیلیزی”.
هاوکات ئاشکرای دەکات : “پلەكانی گەرما زیاتر لە كاتژمێر 11ی بەیانی تا كاتژمێر 4ی دوا نیوەڕۆ دەبێت، بۆیەش پێویستە هاووڵاتیان لەو ماوەدا ئەوەندی بۆیان دەکرێت لە ماڵەکانیان بمێننەوە .