سەرۆکی حکومەت کۆبوونەوە تایبەتەکانی لە گەڵ لیژنەی چاکسازی بەردەوامە
مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان ، هەنگاوەکانی ڕێکاری یاسای چاکسازی خێراتر هەڵدەگرێت و کۆبوونەوەکانی لە گەڵ لیژنەی باڵای یاسای چاکسازی بەردەوامە .
هەر لەو چوارچێوەدا ئەمڕۆ لە کۆبوونەوەیکی لیژنەی باڵای چاکسازی کە لە ڕێگای ڤیدیۆ کۆنفرانسەوە ، بە سەرپەرشتی مەسرور بارزانی ئەنجام دراو قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆکی حکومەتیش تەیدا بەشدار بوو چەند بڕیار و پێشنیار تاوتوێ کران .
لە کۆبوونەوەکەدا گفتوگۆ دەربارەی هەنگاوەکانی جێبەجێکردنی یاسای چاکسازی و رەشنووسی ژمارەیەک پەیڕەوی تایبەت بە چاکسازی کرا
داوای تاوتوێی بابەتی یەکەم ، ڕێکارەکانی چۆن ئاسانکاری یاسایی بۆ جێبەجێکردنی یاسای چاکسازی کە پێشتر ئامادە کرابوون ، خرایە بەردەم بەشداربووانی کۆبونەوەکە و بڕیار دار لە کۆبوونەوەی داهاتووی ئەنجوومەنی وەزیران بڕیاری لە سەر بدرێت و پەسەند بکرێت .