ئیسرائیل بنکەی ئەتۆمی ئێرانی تەقاندۆتەوە
نیویۆرک تایمز لە راپۆرتێکی تایبەتدا ، بە کەڵک وەرگرتن لە سەرچاوەیەکی هەوڵگری ئاشکرای دەکات تەقاندنەوەی بنکەی ئەتۆمی نەتەنز لە پارێزگای ئیسفەهانی ئێران کاری ئیسرائیل بووە .
بەرپرسێکی هەواڵگری تایبەت بە رۆژهەڵاتی ناوەراست کە نەیویستووە ناوی ئاشکرا بکرێت بە نیویۆرک تایمزی ڕاگەیاندووە ، ئیسرائیل ئیتر چاوەریی ڕێکارە دیپلۆماتی و ئەنجامی گەمارۆکانی سەر ئێران ناکات و بە شێوەیەکیش دوو دڵە لە بڕیارەکانی ترمپ و کابینەکەی ، بۆیە بێ گەڕانەوە بۆ بڕیاری هاوپەیمانەکانی بە تەنها ڕێگری لەوە دەکات ئێران دەستی بە چەکی ئەتۆمی رابگات .
ئەوە لە کاتێکدایە ئێران رایگەیاندووە ، تەقینەوەی ناو بنکەی ئەتۆمی نەتەنز ، هۆکارەکەی ئاگر کەوتنەوە بووە و رێگری لەوە کردووە ڕاگەیاندنەکان ئاماری کوژراوو بریندار و خەسارەکانی ئەو تەقینەوە ئاشکرا بکەن .
هەرچەند تا ئێستا ئیسرائیل دانی بەو هێرشانەدا نەناوە بەڵام هەموو بەڵگەکان لە شێوەی هێرشی ئەلەکترۆنی و سیخوڕی ئەو راستیانە پشتڕاست دەکەنەوە