247 شوێن بە هۆی پابەندنەبوون لە پارێزگای هەولێر داخراون

 

 

هێمن قادر ، جێگری پارێزگاری هەولێر لە لێدوانێکدا بۆڕاگەیاندنەکان ئاشکرای دەکات لە ماوەی یەک هەفتەدا 274 شوێن لەلایەن لیژنەی چاودێری  و تەندروستی لە سنووری پارێزگای هەولێر داخراون .

 

لە بەشێکی تری قسەکانیدا بە ئاماژەدان بە گرینگی رۆڵی ژووری ئۆپەراسیۆنەکانی هەولێر لە پێناو پاراستنی گیانی هاووڵاتیان گوتی :لە  هەر 10 قایمقامیەتەکەی پارێزگای هەولێر ،لیژنەی چاودێری و تەندروستی بەردەوام لە ئەرکی رۆژانەی خۆیان دان بۆ بەردەوامی ڕێنماییە  تەندرووستییەکان ، بۆیەش هەر شوێنێک پابەند نەبێت دادەخرێت .

 

لە کۆتاییشدا هێمن قادر داوا لە هەموو کاسبکاران و هاوولاتیان دەکات ، بە هەست کردن بە بەرپرسیارەتی  خۆپاراستنی تاک  لە پێناو سەلامەتی کۆمەڵگەدا ڕەچاوی هەموو ڕێنماییەکانی تەندروستی بکەن بۆ تێپەڕاندنی ئەم دۆخە کە ڤایرۆسی کۆرۆنا بۆتە مەترسییەکی گەورە لە سەر ژیانی هەموو دانیشتووانی گۆی زەوی  .

Back to top button