کارگەی قوتووبەندی دۆشاوی تەماتەی هەریر دەکرێتەوە

 

 

 

لە راگەیاندراوێکدا نووسینگەی پارێزگاری هەولێر ئاشکرای دەکات ، لە دوای کۆبوونەوەی دوێنێ لە گەڵ نوێنەری بەشێک لە جوتیاران بۆ ساغکردنەوەی بەروبوومەکانیان چەند بڕیارێک دەرکراوە .

 

کۆبوونەوەکە بە هەماهەنگی وەزیری کشت و کاڵ و سەرچاوەکانی ئاوی حکومەتی هەرێمی کوردستان  و بەرێوەبەرایەتی گشتی کشت و کاڵی هەولێر ئەنجام دراوە.

 

 

لە کۆبوونەوەکەدا چوار  بڕیارێک دەرکراون کە بریتین لە

 

یەکەم/ بۆ ساخکردنەوە و كڕینی بەرهەمی تەماتە لەجوتیاران، کارگەی قوتوبەندی هەریرلە نزکترین کات بەگەڕدەکەوێتەوە و دەست دەکرێت بە کڕینی تەماتە لەجوتیاران بۆ کارگەکە.

 

دووەم/ بەڕێز شێخ باز بۆ هاندانی بەرهەمی جوتیارانی ناوخۆ بڕیاریدا ڕۆژانە (45) تەن تەماتە بۆ ماوەی (6) ڕۆژ بکڕێتەوە و وەک کاری خێرخوازی لە کەمپ و گەڕەکە هەژارنشینەکانی هەولێر دابەشی بکات، ئەم هەڵوێستەش شایستەی ڕێزلێنان و سوپاسە.

 

سێیەم/ بۆ پشتگیریکردن لە فرۆشتنی بەرهەمی جوتیاران لە سنووری پارێزگای هەولێر، بڕیاردرا کارئاسانی بۆ هاتنی سەرجەم بازرگانانی ناوەڕاست و خوارووی عێراق بکرێت بۆ هەولێر، بۆ ئەو مەبەستەش قایمقامی هەولێر ئەمڕۆ سەردانی عەلوەی هەولێری کرد و میکانیزمی گونجاو دانرا بۆ هاتنە ژوورەوەی کڕیارانی تەماتە و بەربوومی کشتوکاڵی.

 

چوارەم/ بڕیاردرا لەمەدوا لەبەرامبەر هەر سندوقێکی بەتاڵی تەماتە و میوە (250) دینار لەلایەن بەقالەکانەوە بۆ جوتیاران بگەڕێندرێتەوە، هەروەها بڕیاردرا بە دابەزاندنی نرخی سندوقی هەڵگرتنی سەوزە و میوە بەشێوەیەکی گونجاو”.

Back to top button