له دیوانیه هێڕشكرایه سه‌ر كاروانێكی هێزه‌كانی ئه‌مریكا
دوای ئه‌وه‌ی هێزه‌كانی ئه‌مریكا له هه‌وڵی گه‌یاندنی هاوكاری بوون بۆ بنكه‌یه‌كی سه‌ربازی كه هێزه‌كانی ئه‌مریكای تێدا جێگیر كراوه، له لایه‌ن هێزێكه‌وه هێڕشی كرایه سه‌رو كه‌ل و په‌له سهربازیهكه سوتێندرا.
میدیاكانی نزیك له حه‌شدی شه‌عبی رایانگه‌یاندووه كه “کاروانێکی ئەمریکی لە نێوان ناوچەی حەمزە و سومەر لە پارێزگای دیوانیە کە دەکەوێتە سەر رێگا خێرا بە ئامانج گیرا، بەهۆیەش سێ ئۆتۆمبێلی هێزەکانی ئەمریکا سوتان و بریندارەکانیش بۆ نەخۆشخانە گوازراونەتەوە” بەبێ ئەوەی ئاماژە ژمارەی بریندارەکان بکات.
له لایه‌كی دیكه كه‌نالی شه‌رقیه رایگه‌یاندووه كه ئه‌و ئۆتۆمبێلانه‌ی به ئامانج گیراون كه‌ڵ و په‌لی خۆراكیان هه‌ڵگرتبوو لە نێوان دیوانیە و سەماوە گواستوەتەوە و ئۆتۆمبێلەکان لە پارێزگای بەسڕەو هاتون.
بە گوێرەی زانیارییەکانی ماڵپەڕەکە کە لە سەرچاوەیەکی باوەڕپێکراوەوە وەریگرتوە، “هێزەکانی (سرايا ثورة العشرين) بەرپرسیاریەتی خۆیان بەرامبەر سوتاندن و کردنە ئامانجی ئەو کاروانەی ئەمریکا راگەیاندوە”.