فەرمانی دەستگیركردن بۆ سۆران عومەر دەرچوو
بەگوێرەی زانیاریەكانی دەستی دەزگای میدیایی خواكوڕك كەوتووە، سەرۆکایەتیی دادگای تێهەڵچوونەوەی ناوچەی هەولێر فەرمانی دەستگیرکردن بۆ سۆران عومەر، پەرلەمانتاری کۆمەڵی ئیسلامی دەرکرد”.
هەر بەگوێرەی زانیاریەكان، دەڵێت، “گشت ئەندامانی پۆلیس رێگەیان پێدراوە لەسەرتا سەری هەرێمی كوردستان سۆران عومەر دەستگیر بكرێت بدرێتە دادگا، تەواوی فرۆكەخانەكان و دەروازەی سنوری و پۆلیس و دامەزراوە ئەمنیەكان ئاگادار دەكرێنە و بۆ دەستگیركردنی”.
ئەو بریارە لەسەر سكاڵایەك بووە لە پۆلیسی خانەقاسی شاری هەولێر تۆمار كراوە”.