نووسینگەی پارێزگاری هەولێر لەبارەی 50 هەزارەكەی پشكنین بۆ هاتن بۆ هەولێر روونكردنەوە دەدات

لە روونكردنەوەیەكدا لەبارەی دەنگۆی وەرگرتنی 50 هەزار لە هەركەسێك كە بیەوێت بێتە ناو شاری هەولێر نووسینگەی پارێزگاری هەولێر روونكردنەوەیەكی بڵاو كردەوە”.

لە روونكردنەوەكەدا نووسینگەی پارێزگاری هەولێر رایگەیاندووە”لەلایەن هەندێک کەس و میدیا، لێکدانەوەی هەڵەی بەمەست و بێمەبەست بۆ قسەکانی پارێزگاری هەولێر کراوە کە ئەمڕۆ لە پرێس كۆنفرانسێكدا لەسەر هاتنەژوورەوەی خەڵکی پارێزگاکانی دیکەی عێراق بۆ پارێزگای هەولێر کردى”.

هەروەها نووسینگەی پارێزگاری هەولێر ئەوەش خراوەتە روو” لەپێناو کارئاسانی هاتنە ژوورەوەی هاووڵاتییانی شارەکانی دیکەی عێراق جگە لە پارێزگاکانی هەرێمی کوردستان، ژووری ئۆپەراسیۆنی پارێزگای هەولێر بە هەماهەنگی لەگەڵ بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی تەندروستیی هەولێر، سەرقاڵی داڕشتنی میکانزمێکن بۆ ئەوەی ئەو خەڵکانە بتوانن بێنە ناو شاری هەولێر بەمەرجی ئەنجامدانی پشکنینی پزیشکی لەسەر ئەرکی خۆیان و بە نرخێکی گونجاو”.

هەروەها ئەوەش خراوەتە روو كە ئەمەش هەم بۆ کارئاسانیی هاووڵاتییان و هەمیش بۆ پەرەپێدانی جموجۆڵی بازرگانی و ڕانەوەستانی کاروکاسبی خەڵک”، بۆیە هەرچی دیکەی دەگوترێ بێجە لەوەی کە باس کراوە دوورە لەڕاستی و مەبەست لێی تەنیا بڵاوکردنەوەی چەواشەکاری و بەلاڕێدابردنی ڕاستییەکانە”.

Back to top button