وردەكاری ئازار دانی مامۆستایە كوردەكەی كەركووك

بەگوێرەی زانیاریەكانی دەستی دەزگای میدیایی خواكوڕك كەوتووە مامۆستا محەمەد كەریم دوای لەدەست دانی هاوسەرەكەی بەهۆی ڤایرۆسی كۆرۆنا و كەمتەرخەمی كارمەندانی تەندروستی لە كەركووك، تورەدەبێت و ئامێرێك لەم نەخۆشخانەیە دەشكێنێت”.

هەر بەگوێرەی زانیاریەكان دوای ئەوە كارمەندانی تەندروستی كەركووك مامۆستاكە بەو قەروێلەیە دەبەستنەوە كە خێزانەكەی لەسەری گیانی لەدەست داوە، دوتر لەلایان پۆلیسەوە قۆڵبەست دەكرێت بێ گوێدانە ئازاری مامۆستاكە كە خێزانی گیانی لەدەست داوە”.

هەر ئەمرۆ سێ شەممە لەبەرامبەر قۆڵبەستكردنی  مامۆستاكە لەكەركووك، نارەزایەتی لەسەر ئاستی مامۆستایانی بەشی كورد لە كەركووك دروست بوو خۆپێشاندان ئەنجام درا، لەو بارەیەوە یەكێتی مامۆستایانی كوردستان دەلێت”هەڵبەتە ناحەقییەك بەرامبەر بە مرۆڤ و مامۆستایەك لە کەرکووک کراوە، ئەوەی كە زۆر جێی گومان و مەترسییە، ئەو ئافرەتە نەخۆش بووە، مێردەكەی كە مامۆستایە بە پارەی خۆی ئۆكسجینی كڕیوە بۆ خێزانەكەی، بەڵام لە نەخۆشخانە ئۆكسیجینەكەی بۆ بەكار ناهێنن و لەلایەن كارمەندانی تەندروستییەوە لێشی دەستێنن، پاشان دەبێتە هۆی دەمەقاڵە لە نێوان ئەو مامۆستایە و كارمەندانی تەندروستی، لەو سەروبەندەدا خێزانەكەی گیان لەدەست دەدات و دەستی مامۆستاكەش كەلەبچە دەكەن بە قەروێڵەكەوە، ئەمەش جێگەی نیگەرانی ئێمە و خەڵكە”.

Back to top button