په‌رله‌مانی عێراق: داهاتی ده‌روازه سنوریه‌كان 10 ملیار دۆڵاره و بۆ سه‌رۆك عه‌شیره‌ت و حزب و میلیشاكان ده‌چێت
له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی پێشتر مسته‌فا كازمی سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق سه‌ردانی ده‌روازه‌ی چه‌ند ده‌روازه‌یه‌كی سنوری كرد و رایگه‌یاند كه ده‌سه‌ڵاتی ده‌ره‌وزاه سنوریه‌كان بۆ ده‌وڵه‌ت ده‌گه‌ڕێنه‌وه، ئه‌مڕۆ لێژنه‌ی ئاسایش و بەرگریی پەرلەمانی عێراق رایگەیاند كە دەروازە سنوورییەكانی عێراق لەژێر دەسەڵاتی حزب و مافیاكانن، ساڵانە داهاتیان دەگاتە 10 مليار دۆلاری ئەمریكیه
ئەمڕۆ عەباس سڕووت پەرلەمانتاری عێراق و ئەندامی لیژنەی ئاسایش و بەرگری رایگەیاند كە لە ساڵی 2003وە دەروازە سنوورییەكانی وڵاتەكەی لەژێر دەسەڵاتی حزبەكان و مافیاكانیانن، هەندێكیشیان لەژێر دەسەڵاتی عەشیرەتەكانن و داهاتی دەروازە سنوورییەكان بە 10 مليار دۆلاری ساڵانە دەخەمڵێندرێ و حزب و مافیاكان دەیبەن، كەچی حكوومەت بۆ دابینكردنی مووچە، خەریكی قەرزكردنی پارەیە.
ئه‌و ئه‌ندامه‌ی لێژنه‌ی ئاسایش و به‌رگری عێراق راشیگه‌یاندووه كه كە ئەگەر حكوومەتی عێراق دەروازە سنوورییەكانی خۆی كۆنترۆڵ بكاتەوە، ئەوا داهاتێكی گەورە دەگەڕێتەوە سەر بودجەی گشتیی وڵاتەكە و بەشێكی زۆری تەنگژەی دارایی و كورتهێنانی بودجەی پێچارەسەر دەكرێ.
ئاشكراكردنی گەندەڵیە زەبەلاحەكانی عێراق لەلایەن پەرلەمانتارانی عەرەبی وڵاتەكەوە لە كاتێكدایە كە ژمارەیەك پەرلەمانتاری بەناو كورد، دوور و نزیك باسی گەندەڵییەكانی عێراق ناكەن، بەڵكو لە بەغداوە لە جێی دوژمن تەنها هێرش دەكەنە سەر حكوومەتی هەرێمی كوردستان.