سوپای عێراق و هێزی پێشمەرگە لە ئیدارەی گەرمیان لە لێواری شەڕ دان

هێزەكانی عێراق بە هاوكاریی دژە تیرۆری یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان هەوڵی چوونە نێو ناوچەكانی سنووری ئیدارەی گەرمیان دەدەن و هێزی پێشمەرگەی كوردستانیش ڕێگەیان پێ نادات.

به‌گوێره‌ی زانیارییه‌كانی ده‌زگایی میدیایی خواكوڕك، لە سنووری كوڵەجۆ و كفری، پێشمەرگە ڕێگەی لە پێشڕەویكردنی هێزەكانی عێراق گرتووە، لە كاتێكدا نیازی پێشڕەوییان هەبووە سوپای عێراقی مۆلەتی یەک هەفتەیان داوەتە پێشمەرگە بۆچۆلکردنی بارەگاکانیان لەسنوری کفری و جەبارە.

شایانی باسە مەبەست لە دژە تیرۆر، دژە تیرۆری یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان كە لە ژێر فەرمانی لاهوور جەنگی، یەكێك لە سەرانی خیانەتی ١٦ی ئۆكتۆبەری ٢٠١٧ی نێو حزبەكەدایە.

Back to top button