بەبۆنەی سەری ساڵی سابیئه‌ی مەندائییه‌وه سەرۆکی هەرێمی کوردستان پەیامێک بڵاو دەکاتەوە

 

نێچیرڤان بارزانی ، سەرۆکی هەرێمی کوردستان ئەمڕۆ شەممە 18/7/2020 پەیامێکی پیرۆزبایی باڵاو دەکاتەوە کە تەیدا هاتووە “به‌بۆنەی جەژنی گه‌وره‌ و سەری ساڵی سابیئه‌ی مەندائییه‌وه‌، (دهوا ربا) پیرۆزبایی لە خوشک و برایانی پەیڕەوانی ئایینی دێرینی سابیئەی مەندائی لە عێراق و جیهان دەکه‌م

 

لە کۆتایی پەیامەکەدا هیواخوازە جەژنەکەیان بە شادی بگێڕن و ساڵی نوێیان پڕ لە خێر و کامەرانی بێت”.

Back to top button