مەترسیدارترین تیرۆریست لە کەرکووک دەستگیر کرا
هێزە ئەمنیەکانی کەرکووک دەستگیرکردنی گەورە تیرۆریستێکی داعشی لە گەڕەکی حوڕییە لە شاری کەرکووک راگەیاند.
بەپێی راگەیەنراوێکی فەرماندەیی میحوەری باکووری هێزەکانی عێراق، بەپشت بەستن بە زانیاری هەوالگریی، هێزەکانی هەواڵگری فەرماندەیی میحوەری باکووری بە هەماهەنگی هێزەکانی هەواڵگری لە خورماتوو و هەواڵگری لیوای شهست و یهكی سوپای عێراق گەورە تیرۆریستێکی داعشیان لەگەرەکی حوڕییە لە شاری کەرکووک دەستگیرکردووە.
لە راگەیەنراوەکەدا. ئاماژە بەوەکراوە کە تیرۆریستەکەی داعش خەڵکی گوندی ماوی سەربە ناحیەی سلێمان بەگە و بەناسنامەی ساختەوە وەک ئاوارە خۆی ناساندووە و هاتووەتە ناو شاری کەرکووک.
لای خۆشیەوە گوتەبیژی میحوەری باکوور رایگەیاند، ئەو تیرۆریستەی دەستگیرکراوە وەک شانەی نووستووی داعش لە نێو کەرکووکدا کاری کردووە و بەپێی زانیاری هەواڵگریی دەستگیریان کردووە.
نوسەرێکی کەرکووکیش نووسیویەتی ئەو تیرۆریستە پێشتر لە زیندانەکانی سنوری سلێمانی بوو نازاندرێت چۆن جارێکی دیکە دەستگیرکراوەتەوەو کەی ئازاد کراوە