پارێزگای سلێمانی له‌ رۆژانی جه‌ژنی قوربان قه‌ده‌غه‌ی هاتوچۆ راناگه‌یێندرێت و شوێنه‌ گشتیه‌كانیش ناكرێنه‌وه‌

دوای ئه‌وه‌ی له‌ سنوری پارێزگای سلێمانی بڵاوبوونه‌وه‌ی ڤایرۆسی كۆرۆنا به‌ شێوه‌یه‌كی به‌ر بڵاو ته‌شه‌نه‌ی سه‌ند پارێزگای سلێمانی چه‌ند رێككارێكی بۆ رێگری له‌ بڵاوبوونه‌وه‌ی زیاتر ڤایرۆسه‌كه‌ گرته‌ به‌ر، پارێزگاری سلێمانیش رایده‌گه‌یێنێت كه‌
لەسەر ئەو رێکارانەی ئەم دواییە کە لە 20-06ـەوە جێبەجێکراون ئەنجامی زۆر باشی هەبووە و بەرەو ئەوە دەچین کە بەرگرییەکی گشتیی لە سلێمانی دروستبێت. دەشڵێت: دەبێت بەردەوام بین لە خۆپارێزی و نابێت قەرەباڵخی زۆر دروستبکەین.

هه‌ڤال ئه‌بوبه‌كر پارێزگاری سلێمانی له‌ باره‌ی قه‌ده‌غه‌ی هاتوچۆ له‌ رۆژانی جه‌ژنی قوربان رایگه‌یاند “پیرۆزبایی لە خەڵکی سلێمانی دەکەین و تکایان لێدەکەم بۆ ئەوەی خۆشەویستەکانمان نەکەینە قوربانی، دەبێت بەردەوام بین لە خۆپارێزی و نابێت لە ماڵ و گەڕەکەکان کۆبوونەوە و قەرەباڵغی دروستبکەین. بەڵام بەهیچ شێوەیەک قەدەغه‌ی تەواوی هاتووچۆ راناگەیێندرێت و تەنیا داوای پابەندی و خۆپارێزی لە هاووڵاتیان دەکەین”.

هه‌روه‌ها پارێزگاری سلێمانی له‌ باره‌ی كردنه‌وه‌ی مزگه‌وته‌كانیش رایگه‌یاندووه‌كه‌ لەگەڵ بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی ئەوقاف و بەڕێوەبەرایەتیی تەندروستیی و یەکێتی زانایان قسە دەکەن و لیژنەیەک بۆ ئەم مەبەستە پێکدەهێندرێت و دەشڵێت ” ئەو شوێنانەی شوێنی گشتیی بن و جارێ ناکرێنەوە”.

تاوەکو له‌ سنوری پارێزگای سلێمانی زیاتر لە حەوت هەزار و 100 تووشبووی کۆرۆنای هەیە و لەو ژمارەیەش سێ هەزار و 396 کەس چاکبوونەتەوە و 319 کەسیش گیانیان لەدەستداوە.

Back to top button