بزانە بۆچی عێراق پابەند بوونی خۆی بە ڕێکەوتنەکانی لەگەڵ تورکیا هەڵپەسارد

 

وەزارەتی دەرەوەی عێراق لە بەیاننامەیەک ڕایدەگەیەنێت عێراق بەجدی پابەندە بەو رێكەوتن و یاداشتنامانەی لەگەڵ وڵاتانی جیهان لە چوارچێوەی ئاڵوگۆڕی بەرژەوەندی بەهێزكردنی هاوكاری دوولایەنە واژۆیان دەكات.

 

دەقی بەیاننامەی وەزارەتی دەرەوەی عێراق:

 

عێراق بەجدی پابەندە بەو رێكەوتن و یاداشتنامانەی لەگەڵ وڵاتانی جیهان لە چوارچێوەی ئاڵوگۆڕی بەرژەوەندی بەهێزكردنی هاوكاری دوولایەنە واژۆیان دەكات.

 

پێشتر لە ساڵی 2009 عێراق یاداشتێكی لێكتێگەیشتنی كونسۆڵگەرایی لەگەڵ كۆماری توركیا واژۆ كرد، لە ناوەڕۆكەكەیدا جەخت لەوە كراوەتەوە، گەشتیارانی هەردوو وڵات كە لە رێگەی وشكانییەوە سەردانی وڵاتانی یەكتر دەكەن، ڤیزا لە دەروازە سنوورییەكان وەردەگرن، بەبێ گەڕانەوە بۆ كونسۆڵخانە و باڵیۆزخانەكان، ئەكەش لە پێناو ئاسانكاری هاتووچۆی نێوان هەردوو وڵات، بەڵام لایەنی توركی كاركردنی بەگوێرەی ناوەڕۆكی ئەو یاداشتە وەستاند، بۆیە حكومەتی عێراقیش بڕیاری دا، پابەندبوونی خۆی بەو یاداشتە هەڵپەسێرێت، ئەمەش لەسەر بنەمای جێبەجێكردنی هەنگاوی هاوشێوە.

 

هەر لەم چوارچێوەیەدا وەزارەتی دەرەوەی عێراق باڵیۆزخانەكەمانی لە ئەنقەرە لەو بڕیارە ئاگادار كردووەتەوە، بۆ ئەوەی بزانن لایەنە پەیوەندیدارەكانی توركیای لێ ئاكگادار بكەنەوە، هەروەك باڵیۆزخانەی توركیاشمان لە بەغدا لەو بڕیارە ئاگادار كردووەتەوە.

 

هاوكات دانوستانەكانمان لەگەڵ توركیا بۆ دووبارە كاركردن بەو یاداشتە بەردەوامن.

 

وەزارەتی دەرەوەی عێراق

 

 

Back to top button