سەرۆک بارزانی سەرەخۆشی لە شێخ مەحموود حەفیدزادە دەکات

 

سەرۆک بارزانی لە ڕێگەی تەلەفۆنەوە پرسەو سەرەخۆشی خۆی ، بە بۆنەی کۆچی دوایی شەوبۆخان تاهیربەگی بابان ، ئاراستەی شێخ مەحموود حەفیدزادە دەکات .

 

 

ڕۆژی سێشەممە ٢٨ـی٧ـی٢٠٢٠، سەرۆک بارزانی لەڕێی تەلەفۆنەوە، بۆ کۆچی دوایی شەوبۆخان تاهیربەگی بابان، سەرەخۆشی لە شێخ مەحموود حەفیدزادە کرد.

سەرۆک بارزانی هاوخەمیی خۆی بە بەڕێز شێخ مەحموود حەفیدزادە و تەواوی خانەوادەی خوالێخۆشبوو ڕاگەیاند و هیوای خواست دواکۆستی خانەوادەی بەڕێزیان بێت.

بەڕێز شێخ مەحموود حەفیدزادە بەناوی خۆی و خانەوادەی کۆچکردووەوە سوپاس و پێزانینی خۆی بە سەرۆک بارزانی ڕاگەیاند.

Back to top button